ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

گراهام پۆتەر لە راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی دوور خرایەوە

Yariga App

یاریگا

گراهام پۆتەر، راهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییەی یانەکە لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە، دواجار کارگێری یانەکەی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزە، دووەم راهێنەر لە پۆستەکەی دوور بخەنەوە و برۆنۆ سالتۆر یاریدەدەری ئیسپانی بەشێوەیەکی کاتی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات.

پۆتەر دوای چەند هەفتەیەک لە دەستپێکردنی ئەم وەرزە لە شوێنی توماس توخێل راهێنەری ئەڵمانی دەست نیشانکرا، هەرچەندە ناوبراو یانەکەی گەیاندە قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەنجامە لاوازەکانی پرێمەرلیگ وایکرد لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

سەرچاوەکانی بەریتانیا باس لەوە دەکەن، چەند راهێنەرێک بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی دیاریکراون، یەکێک لەوانەش جولیان نایگلیسمان راهێنەری ئەڵمانی پێشووی یانەی بایرن میونشنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button