ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

بەرپرسانی پاریس پەلەیان نیە لەسەر چارەنوسی راهێنەرەکەیان

Yariga App

یاریگا

کریستۆف گالتیێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بەهۆی ئەنجامەکانی ئەم وەرزە دەنگۆیەک هەیە بۆ وەرزی داهاتوو لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هەرجەندە شازادەکان لە ئەنجامەکانی ئەم دواییەی یانەکەیان رازی نین، بەڵام نایانەوێت پەلە بکەن و چاوەڕێ دەکەن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، پاشان بڕیار لەسەر چارەنوسی راهێنەرەکەیان دەدەن.

لەلایەکی دیکەوە خودی گالتێی راهێنەری پاریس سانجێرمان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ئەم هەفتەی یانەکەی بەرامبەر لیۆن بە دڵنیاییەوە باسی لە پلانەکانی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو کرد.

ئەم وەرزە یانەی پاریس سانجێرمان لە خولی فەرەنسا پێشەنگایەتی خولەکەی گرتووە، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ هەر لە قۆناغی 16 لەسەر دەستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دوور خرانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button