یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای بردنەوەکەی بەرامبەر ریال ڤایادۆلید لە گەڕی 27 لالیگا باسی لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا کرد و گووتی
هەستکردن بە ئێل کلاسیکۆ و ژووری جلگۆڕین؟ ئێمە 100% ئامادەین، هیچ گومانێکمان نییە. لەمەودوا تا کۆتایی وەرز ئەم بیرکردنەوەیەمان دەبێت
راهێنەرەکەی شاهانەکان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جارێکی دیکە دوپاتی لەوە کردەوە دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت
دەمەوێت تا ساڵی کۆتایی گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەکەم بەردەوام بم و پابەند بم بە گرێبەستەکەمەوە، ئەمە هەموو شتێکە و ئەگەر ریال مەدرید دڵخۆش بێت لەگەڵم، من ئامادەم تاوەکو ساڵی 2034 بمێنمەوە ( بە پێکەنینەوە ).
ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی پێکانەکەی ئانتۆنیۆ رۆدیگێر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەکەشی گووتی
تاوەکو ئەم ساتە نازانین ئایا ئەو یاریزانە دەتوانێت بەشداری یاریی کلاسیکۆ بکات یان نە، لەو بروایەدا نیم پێکانەکەی قورس بێت و سبەی بە تەواوەتی چارەنوسی بۆ یاریی چوار شەممەی داهاتوو یەکلایی دەبێتەوە