ئیسپانیا
رودیگەر تووشی پێکان بووە و ترس لەسەر کلاسیکۆ هەیە

ئەنتۆنی رودیگەر بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید بە چەند کاتژمێرێک بەر لە یارییەکەیان تووشی پێکان بوو.
یاریزانە ئەڵمانییەکە ئەمڕۆ لە ئەژنۆیدا تووشی ئازار هاتووە و بەشداری یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر ریاڵ ڤایادۆلید ناکات.
بەگوێرەی ماریۆ کارتاخێنیای رۆژنامەنووسی نزیک لە مەدرید، سبەینێ پشکنینی بۆ دەکرێت و ئازارەکەی لە ئەژنۆی چەپیدایە. هەرچەندە پێناچێت پێکانێکی درێژخایەن بێت بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە کلاسیکۆی شەوی چوارشەممە بەشدارنەبێت.
رودیگەر دەچێتە پاڵ مێندی و ناچۆ لە ریزی ئەو بەرگریکارانەی یانەکە کە ئامادەی یاریکردن نین..