ئه‌ڵمانیاگرنگترین

سەرۆکی پێشووی میونشن: بە هۆی خلیسکانی سەر بەفر ناگلیسمان دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی پێشووی بایرن میونشن پێی وایە، گەشتێکی جولیان ناگلیسمان بۆ خلیسکانی سەر بەفر، هۆکاری دوورخستنەوەیەتی لە پۆستی راهێنەرایەتی میونشن.

ناگلیسمان لە هەفتەی رابردوودا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و تۆماس توخێل لە شوێنی دەستبەکاربوو. ئۆلی هۆنێس، سەرۆکی پێشووی میونشن لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری کیکەر روونیکردەوە

نەدەبووایە ناگلیسمان لەدوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن و لە رۆژی پشوودا بچێتە خلیسکانی سەر بەفر، پێویست بوو لە میونشن بمێنێتەوە، چونکە ئەوکاتە قسەیان لەگەڵ دەکرد، کێ دەزانێت، بەڵکو ئەنجامەکان بەم شێوەیە نەبوون.

ئاژانسێکی هەواڵی لەسەر زاری ناگلیسمان بڵاویکردبووەوە، تاوەکو بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی دوورخستنەوەی، میونشن هیچ پەیوەندییەکی بە ناگلیسمان نەکرد بوو. هەریەکە لە ئۆلیڤەر کان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری میونشن لە لێدوانێکی بۆ سکای ئەڵمانیا روونیکردبووەوە، بە هۆی پشووەکانی ناگلیسمان، نەیتوانی هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەی رای یانەکەی پێ بگەینن.

جولیان ناگلیسمان
جولیان ناگلیسمان لە کاتی چوونە ژوورەوەی بۆ بارەگای یانەی بایرن میونشن لە هەرێمی باڤاریا

ئێف سی هۆڵیوود دێر کلاسیکەری لە دۆرتموند بردەوە و سێشەممە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی ئەڵمانیا، رووبەڕووی فرایبورگ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button