Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ستێلینی بە فرمێسکەوە باسی کاریگەریی ئاوارەکان دەکات لەسەر شێوازی کارکردنی

Yariga App

کریستیان ستێلینی راهێنەری کاتی یانەی تۆتنهام باسی ئەو کاریگەرییە گەورە دەکات کە تیمێکی ئاوارەکان دروستی کردووە لەسەر شێوازی بیرکردنەوەی و کارکردنی.

دوای رۆیشتنی، ئەرکی راهێنەرایەتی تۆتنهام تا کۆتایی وەرز بەو درا و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر ئێڤەرتۆن وتی “زۆر بابەتێکی هەستیارە بۆ من باس لەو ئەزموونەم بکەم لەگەڵ ئاوارەکان. وای لێکرد زیاتر گەشە بکەم وەکو مرۆڤێک نەک وەکو پیشەگەرێک چونکە ئەوان پیشەگەر نەبوون بەڵام دەیانویست بە شتێکی تازە بگەن لە ژیانیان دا. لەوانەوە تێگەشتم کە هەرچەند خۆت کێشەت هەبێت ئەوان ئازاریان زیاتر بوو لەگەڵ ئەوەش بە رژدی کاریان دەکرد. بە یاریزانەکانم لە تۆتنهام دەڵێت هەمیشە پێویستە دڵخۆش بن و پێبکەنن چونکە ئێوە یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێن و یاری بۆ تۆتنهام دەکەن”.

ستێلینی لە ٢٠١٢دا دوای سکانداڵە گەورەکەی ئیتاڵیا لەسەر یاریکردن بە ئەنجامی یاری سڕکرا بۆ ١٨ مانگ، لەو ماوەیەدا لە کارەکەی دوورخرایەوە و بە ناچاری بووە راهێنەری تیمێکی ئاوارەکان لە ئیتاڵیا.

Back to top button