جیهانفۆرمولا وەنگرنگترین

ڤێرستاپن گراند پرایسی ئوسترالیای بردەوە

Yariga App

یاریگا –

ماکس ڤێرساپن، شوفێری فۆرمولا وەنی هۆڵەندی، نازناوی پاڵەوانیەتی گراند پرایسی ئوسترالیای بەدەستهێنا، سەرەڕای وەستانی کێبڕکێیەکە بۆ دوو جار.

لە کێبڕکێیەکەدا ڤێرستاپن پێش لویس هامیلتۆن کەوت، کاتێک شوفێری مێرسێدس بەر کێڤن ماگنون کەوت و سەرپەرشتیاران ناچار بوون، کێبڕکێیەکە رابگرن.

لە دوای دەستپێکردنەوەی کێبڕکێیەکان، لۆگان سارجێنت، شوفێری تیمی ویلیامس بەر ئۆتۆمبێلە نیک دی فرێز، شوفێری ئالفا کەوت، بەمەش هەردووکیان لە کێبڕکێیەکە چوونە دەرەوە.

لە رووداوێکی دیکەدا، ئالپین پیێر گاسلی و ئێستێبان ئوکۆن بەریەک کەوتن و پارچەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەر گۆڕەپانەکەدا بڵاوبوونەوە، بەمەش سەرپەرشتیاران بۆ جاری دووەم کێبڕکێیەکەیان راگرت.

دوای گفتوگۆییەکی درێژ، دوا سووڕانەوەی کێبڕکێیەکەیان دەستپێکرد، بەبێ ئەوانەی لە کێبڕکێییەکە کشابوونەوە.

ئەمە دووەمجارە لەم وەرزەدا ڤێرستاپن، بەسەر لویس هامیلتۆن و فێرناندۆ ئەڵۆنسۆ سەردەکەوێت.

تیمی رێدبوڵ لەم وەرزەدا بێ رکابەرە و لە سێ پاڵەوانیەتییدا، سێ نازناوی بەدەستهێناوە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button