یاریگا
گراهام پۆتەر، راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دوای دۆرانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە گەڕی 29 پرێمەرلیگ باسی لە دۆڕانەکە کرد.
راهێنەرەکەی بلوز دوای دۆڕانەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی BBC لەبارەی دۆڕانەکەی ئەم گەرەی پرێمەرلیگ گووتی
ئێمە دەبێت ئەنجامی یارییەکە قبول بکەین و لە یارییەکانی داهاتوو باشتر بین، هەروەها نابێت بەزەییەمان بە خۆمان بێتەوە
گراهام پوتەر راهێنەری یانەی چێڵسی ئاماژەی بە یاریی داهاتووی یانەکەی کە بڕیارە رۆژی سێ شەممە رووبەڕووی لیڤەرپوول ببنەوە گووتی
یارییەکانی سەرنجراکێشمان لە پێشە رۆژی سێ شەممە ئەویش بەرامبەر لیڤەرپوولە، دەبێت لەو یارییە باش بین و قەرەبوی ئەم دۆڕانە بکەینەوە