یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا رەتیدەکاتەوە مووچەکەی کەم بکاتەوە.
ماڵپەری GOAL بڵاویکردەوە کارگێری یانە فەرەنسیەکە لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە داوای لێکردووە مووچەکەی کەم بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە مووچەکەی کەم بکاتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەهۆی یاسای دارایی خاوێن رەنگە کێشە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان دروست بێت، بۆیە لە ئەگەری رازی نەبوونی میسی ئەو کات ناچارن وازی لێبێنن یانەکەیان جێبێڵێت.
میسی هاوینی ئەمساڵ واتە دوای کەمتر لە سێ مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کۆتایی دێت.