چاڤی: باوکی فاتی لای من گرنگ نیە

یاریگا-چاڤی هێرناندێز وەڵامی قسەکانی بۆری فاتی باوکی ئانسی فاتی دایەوە کە داوای لە کوڕەکەی کردبوو یانەکە جێبهێڵێت.
باوکی ئەستێرە لاوەکە توڕەیە لە کەمی هەلی یاریکردنی کوڕەکەی لەسەر دەستی چاڤی سەرەڕای ئەوەی لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە و یانەکەی بە دوو روو ناوبردبوو. ئەو پرسە رووبەرووی چاڤی کرایەوە و ئەویش بەرگری لە فاتی کرد و وەڵامی باوکی دایەوە و وتی
ئەو بە هێمنی کار دەکات و سەرنجی لەسەر یاریگا، تەنها خۆیم لە گرنگە نەک باوکی و چواردەورەکەی. منیش بەو دۆخەی ئەودا تێپەڕیوم و خەمی کوڕەکەیەتی ، لەوە تێدەگەم. من متمانەی تەواوم بە ئانسو هەیە و زۆر قسەی لەگەڵ دەکەم، لە هەمووان زیاتریش دەمەوێت سەرکەوتوو بێت”.
ئەمڕۆ بارسا لە لالیگا رووبەرووی ئێڵچی دەبێتەوە لەو یارییەی چاوەڕواندەکرێت ئانسی هەلی پێبدرێت و بارساش بە بردنەوە بەشێوەیەکی کاتی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەرزدەکاتەوە بۆ ١٥ خاڵ.