ئینگلتەرا
فەرمی: فابیۆ پاراتیچی دەستی لەکارکێشایەوە

فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری تەکنیکی تۆتنهام هۆتسپێرز وازی لە پۆستەکەی هێنا پاش سڕکردنی لەلایەن فیفاوە.
سەرەتا پاراتیچی تەنها لە ئیتاڵیا سڕکرا بەهۆی تێوەگلانی لە کەیسی گەندەڵییەکانی یوڤێنتۆس ئەوکاتەی لەو یانەیە کاری دەکرد، بەڵام دواتر سزاکە درێژکرایەوە بۆ تەواوی خولەکانی فیفا و ماوەکەشی ٣٠ مانگە.
وابڕیارە لە ١٩ی ئەم مانگەدا، پاراتیچی بۆ پاکانەی خۆی لە دادگا ئامادەبێت بەڵام ئەمڕۆ رایگەیاند تا ئەوکاتەی کەیسەکەی یەکلادەبێتەوە واز دەهێنێت.
بەگوێرەی سزاکەی فیفا ناوبراو بۆی نیە لە هیچ چالاکی و رۆڵێکی تۆپی پێ دا بەشداربێت تا وادەی سزاکەی تەواو دەبێت.