Loading...
ئیتاڵیا

یوفا دەمی یوڤێنتۆس چەور دەکات واز لە سوپەرلیگ بهێنێت!

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ئامادەیە یارمەتی یوڤێنتۆس بدات لەو قەیرانەی تێی کەوتووە ئەگەر بەفەرمی واز لە بیرۆکەی سوپەرلیگ بهێنێت.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، یوفا دەیەوێت دۆخە خراپەکەی یۆڤی و هەروەها رۆیشتنی ئانیێلی بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی رازییان بکات واز لە سوپەرلیگ بهێنن و مەدرید و بارسا بەتەنیا جێبهێڵن.

ئاندریە ئانیێلی سەرۆکی پێشوو یەکێک بوو لە ئەندازیارانی بیرۆکەی سوپەرلیگ و لە پاڵ دوو زەبەلاحە ئیسپانیەکە، تاکە یانە بوو لە دەرەوەی ئەو وڵاتە کە لە سوپەر لیگ بمێنێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، یوڤا زانیاری لە لێکۆڵەرەوەکانی کەیسی ساختەکارییەکانی یۆڤی وەرگرتووە تاوەکو بەپێی بەڵگەکانییان ئەوانیش سزایان بدەن و یەکێک لە سزا چاوەڕوانکراوەکانیش دوورخستنەوەی ئەو یانەیە لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام ئامادەن لە سزاکانیان خۆش ببن یاخود کەمتری بکەنەوە ئەگەر ئەو  دەستەی نوێی بەڕێوبەرانی بیانکۆنێری بەفەرمی لە سوپەرلیگ بکشێنەوە.

.

 

Back to top button