ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی: حەز دەکەم لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل دابنیشم

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید خۆشحاڵی خۆی لە مەدرید دەربڕی و تەواوی دەنگۆکانی رەتکردەوە.

ئانچێلۆتی لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ڤایادۆلید، باسی لە دەنگۆکانی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی بەرازیل کرد و روونیکردەوە

پلانی خانەنشیم نییە، زۆر دڵخۆشم بەوەی بەرازیل منی دەوێت، بەڵام پێویستە رێز لە گرێبەستەکەم بگرم، چونکە دەمەوێت پێوەی پابەند بم. ئەگەر سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل دەیەوێت قسەم لەگەڵدا بکات، زۆر حەز دەکەم بیبیمم و سڵاوێکی لێ بکەم.

لە ماوەی رابردوودا، زۆر باسی داهاتووی ئانچێلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید کرا، بەڵام راهێنەرە ئیتاڵییەکە جەختیکردەوە، دەیەوێت لە مەدرید بمێنێتەوە و ئەم وەرزە بە سەرکەوتوویی بەکۆتابهێنێت.

ریال مەدرید لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا دێت، بە جیاوازی 12 خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ. رۆژی پێنجشەممەی داهاتووش، لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئیسپانیا، رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button