ڤاردیۆل سەرنجی گەورەکانی ئەوروپای راکێشاوە
یاریگا –
یۆشکۆ ڤاردیۆل بووەتە ئامانجی یانەکانی مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید.
پێگەی 90min بڵاویکردووەتەوە، لایپزیگ گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، ڤاردیۆل لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانیان جێدەهێڵێت، چەندین یانەش ریزیان بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی بەستووە.
بەرگریکاری 21 ساڵان، ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا لە مۆندیالی 2022 پێشکەش کرد، ئەمەش بووە هۆی راکێشانی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا.
لە هاوینی رابردوودا، ڤاردیۆل نزیکبوو پەیوەندی بە چێڵسی بکات، بەڵام لایپزیگ ئامادەنەبوو، دەستبەرداری خزمەتەکانی ببێت.
پێگەی 90min روونیکردووەتەوە، لایپزیگ ئامادەیە بە بڕی 75 ملیۆن پاوەند، رێگە بە چوونە دەرەوەی ڤاردیۆل بدات.
مانچێستەر ستی و ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆخی یاریزانی نێودەوڵەتی کرواتی دەکەن، هەردوو یانەکە ئۆفەری گەورەیان بۆ گواستنەوەی ئامادە کردووە.
مان سیتی لە هاوینی داهاتوودا، دەستبەرداری ئێمریک لاپۆرت دەبێت، بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکەی، چاوی لە ڤاردیۆ و ئیڤان ئێندیکا، بەرگریکاری ئێنتراخت فرانکفۆرت داناوە.