ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

وردەکاری پڕۆژەی بارسێلۆنا بۆ گەڕاندنەوەی مێسی

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا پلانێکی تۆکمەی بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی، گۆڵکاری مێژویی یانەکە داڕێشتووە.

گرێبەستی لیۆنێل مێسی دوای دوو مانگی دیکە لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەسەر دەچێت، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان یانە پاریسییەکە و مێسیدا نەکراوە.

رۆژنامەی لۆ پاریزیان بڵاویکردوەتەوە، بارسێلۆنا ناتوانێت مووچەیەکی زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ بە مێسی بدات، بەڵام بارسا دەیەوێت لە پارەی داهاتی فرۆشتنی بلیت، ریکلام و سپۆنسەرەکان، کەمی مووچەی مێسی قەرەبوو بکاتەوە و بە فەرمی پشکی دەبێت.

بەمەش بارسێلۆنا دەیەوێت بە شێوەیەکی یاسایی قەرەبووی کەمی مووچەی مێسی بکاتەوە.

کریستیۆف گالتیێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئۆڵێمپیک لیۆن، روونیکردەوە، بابەتی مێسی زۆر هەستیارە.

دەستپێکردنی پەیوەندییەکان

دوای کۆبوونەوەی مانگانەی دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا، باس لە بژاردەکانی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی کرا، دوای خستنەڕووی چەندین خاڵ، گەشبینی بەسەر کۆبوونەوەکەدا دەرکەوت، دواتر رافا یۆستێ، جێگری سەرۆکی یانەکە دووپاتیکردەوە

پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ باوکی مێسی کراوە و دەمانەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

ئێستا پاریس سانجێرمان هەموو هەوڵێک بۆ هێشتنەوەی مێسی دەدات، چونکە بەسەرچوونی گرێبەستەکەی رۆژ بۆ رۆژ نزیک دەبێتەوە. رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا مێسی رووناکی سەوزی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە هەڵنەکردووە.

دوای شکتە ئەوروپییە یەک لە دوای یەکەکانی پاریس سانجێرمان، ناسر خلێفی، سەرۆکی پی ئێس جی، دەزانێت رازیکردنی مێسی ئاسان نییە، بەڵام ئامادەیە بە ویستی مێسی گرێبەستەکە نوێ بکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، پاریس سانجێرمان کێشەی گەورەی لە بەرزی مووچەی یاریزانان هەیە، ئەگەر مووچەکان بەم شێوەی ئێستا بمێننەوە، یانە پاریسییەکە ناچارە لە هاوینی داهاتوودا، دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، بەڵام بە رۆیشتنی مێسی، کێشەیەکی گەورەی داراییان چارەسەر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button