ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: ئێستا کاتی ئەوە نیە قسە لەسەر میسی بکەین

Yariga App

یاریگا

چاڤی هێرناندیز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ئێلچێ بە توڕەییەوە لەسەر دەنگۆی گەڕانەوەی مێسی بۆ یانەکەی وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لەبارەی دەنگۆی گەڕانەوەی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان و لێدوانەکانی جێگری سەرۆکی یانەکەی لەسەر ئەم بابەتە گووتی

ئیستا کاتی ئەوە نیە قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەین، ئێمە لە بارۆدۆخێکداین نزیکین لە بەدەستهێنانی ناسناوی لالیگا و هەروەها لە جامی شا بە هەمان شێوە، بۆیە پێم سەیرە لەم کاتەدا ئەم پرسیارانەم ئاراستە دەکرێت، من تاوەکو ئەم ساتە لەگەڵ خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەشمان لەسەر ئەم بابەتە هیچ قسەیەکم نەکردووە

چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ئەو یەکەم کەس دەبێت بە گەڕانەوەی میسی دڵخۆش دەبێت، بەڵام هەموو شتێک دەبێت لە کاتی خۆی قسەی لەسەر بکرێت

من و میسی پەیوەندیەکانمان بەردەوامە و زۆرجار وەکو دوو هاورێ قسەمان لەگەڵ یەکتری کردووە، لیۆ تایبەتە بە یانەکەمان و باشترین یاریزانی مێژووی یانەکەمانە، هەمیشە گوتوومە ئێرە ماڵی ئەوە و دەرگاکان لەسەر ئەو کراوەن

راهێنەرەکەی بارسا لەبارەی ئەو هێرشە رۆژنامەوانیەی ئەم دواییە دەکرێتە سەر گاڤی ناوەڕاستکاری لاوی یانەکەشی گووتی

ئەو باشترین ناوەڕاستکاری جیهانە و هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات بە هەموو توانایەک خزمەتی تیپەکانی بکات، راستە هەندێک توند یاریی دەکات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ئەو لە بەرگەی خۆی دەردەجێت

بابەتی زیاتر

Back to top button