ئه‌وروپائیتاڵیا

کڤارا ریکۆردێکی مێژوویی لە سێریائەی تۆمار دەکات

یاریگا
خڤیچکا کڤارا، هێرشبەری جۆرجی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بۆ سێیەمجار لەم وەرزە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی بەدەستهێنا.

ماڵپەری سێریائەی ئیتاڵیا ناوی براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم مانگەی خولەکەی بڵاوکردەوە، هێرشبەرەکەی یانەی ناپۆلی بۆ جاری دووەم لەسەر یەک و بۆ جاری سێیەم لەم وەرزە توانی خەڵاتەکە بەدەست بێنێت.

کڤارا ریکۆردێکی نوێ لە خولی ئیتاڵیا تۆمار کرد و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولەکە وەرزێک بتوانێت سێجار خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگێک بەدەست بێنێت.

خڤیچکا ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سێریائەی بەشداری 23 یاریکردووە و خاوەنی 12 گۆڵ و 12 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button