ئینگلتەرا
خوولێت: ڤیخۆرست بە کەڵکی مانچستەر و هۆڵەندا ناهێت
یاریگا –
روود خولێت دژی فۆوت فیخۆرستی هاونیشتیمانی دەوەستێتەوە و پێی وایە شایەنی ئەوەنیە یاری بۆ مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی هۆڵەندا بکات.
خولێت بە دەیلی مەیڵی راگەیاند
سەیری یارییەکان دەکەم و بەشێوەیەکی سەیر دێتە بەرچاوم، زوو زوو هەڵەی لێدەبینیت. رێزێکی زۆرم بۆی هەیە بەڵام شایەنی ئەوەنیە بۆ مانچستەر یونایتدو هۆڵەندا یاری بکات.
خودی یاریزانەکەش لەم ماوەیەدا بۆ ئی ئێس پین ئێن وتبووی “پێم وایە زۆر خراپ یاری دەکەم و ناشتوانم لۆمەی بەخت بکەم”!’.
لە گواستنەوەی زستانەدا، هێرشبەرە هۆڵەندییەکە لە تورکیاوە گوێزرایەوە بۆ ئۆڵد ترافۆرد، لەوکاتەوە لە ٨ یاری پرێمەرلیگ یاری کردووە و هیچ گۆڵێکی نیە بە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانیش تەنیا 2 گۆڵی هەیە.