ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاجیهانگرنگترین

زیرەکی دەستکرد باشترین پێکهاتەی مێژوو دیاری دەکات

یاریگا –

زیرەکی دەستکردی ChatGPT کە بەم دواییانە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، باشترین پێکهاتەی مێژووی تۆپی پێ دیاری دەکات.

زیرەکی دەستکرد ماوەیەکە بووەتە یەکێک لەو بابەتانەی، کە زۆرترین قسەی لەسەر دەکرێت لە جیهانی تەکنەلۆژیا و زانیاریدا.

وە ChatGPT یەکیکە لە پێشکەوتووترین مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد, کە دەتوانێت بە وردییەکی بەرچاو وەڵامی پرسیارەکانی بەکارهێنەران بداتەوە.

کۆمپانیای OpenAI کە خاوەنی ئەم داهێنانەیە، بڵاویکردووەتەوە، کە پرسیاریان لەو زیرەکی دەستکردە کردووە لەبارەی باشترین پێکهاتەی مێژووی تۆپی پێ ئەویش بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش وەڵامی داوەتەوە.

تەکنەلۆژیایەکە هەستاوە بە دیاریکردنی باشترین پێکهاتەی مێژووی بەمشێوەیەی خوارەوە:

گۆڵپارێز: بوفۆن

هێڵی بەرگری: ماڵدینی، پیکنپاوەر، بارێسی، کافو

هێڵی ناوەڕاست: کرۆیف، زیدان، مارادۆنا

هێڵی هێرشبردن: کریستیانۆ، پێلێ، مێسی

بابەتی زیاتر

Back to top button