یاریگا –
بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی ئێرلینگ هالاند، گۆڵکاری مانچێستەر سیتی هەرا دەنێتەوە.
پۆلیسی مانچێستەر لێکۆڵینەوە لە بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی هالاند دەکات، کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا خەریکی بەکارهێنانی مۆبایلە.
یاریزانی لاوی تەمەن 22 ساڵان، ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری رۆلز رۆیس کۆلینان لێدەخوڕی، کە نرخەکەی دەگاتە 370 هەزار دۆلار، لە نزیک یاریگای ئیتیحاد.
رۆژنامەی زە سەن لەبارەی رووداوەکە نووسیویەتی، هالاند رۆژێک دوای تۆمارکردنی پێنج گۆڵ لە بەرامبەر لایپزیگ لە چامپیۆنزلیگ، بە بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕین بیندراوە.
It never fails to amaze us that people with newer cars still use their phones at the wheel when it's so easy to connect to their media systems. Even more inexcusable is using phones for messaging and social media while at the wheel.https://t.co/fywXXoU901
— Drivecommander (@drivecommander1) March 29, 2023
بە گوێرەی یاساکانی بەریتانیا، هەر کەسێک لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، مۆبایل بەکاربهێنێت، بە شەش خاڵی رەش لەسەر مۆڵەتی شۆفێرییەکەی سزا دەدرێت و بە بڕی 200 پاوەند سزا دەدرێت. ئەگەر مۆڵەتەکەشی دوو ساڵ بەر لە رووداوەکە وەرگرتبێت، رەنگە مۆڵەتەکەی لێ بستێننەوە.