گواستنەوەی ئەمرابت بۆ بارسێلۆنا کێشەی تێکەوتووە
یاریگا –
سوفیان ئەمرابت، ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب، ناوی بە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی بەستراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت، لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانی فیۆرێنتینا جێبهێڵێت.
پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، یاریزانی نێودەوڵەتی مەغریبی تەمەن 26 ساڵان، خەون بە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆناوە دەبینێت، بەڵام پێناچێت دۆخی دارایی بارسا هاوکاری بکات لە گواستنەوەی، هەرچەندە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، ئەمرابت زۆر نزیکبوو پەیوەندی بە بلوگرانا بکات.
بارسێلۆنا بە ئەمرابتی راگەیاندووە، دۆخی داراییان هاوکار نییە، بەڵام بەڵێنیان پێداوە تاوەکو هاوینی داهاتوو دۆخەکە باشتر بکەن و جارێکی دیکە، لەگەڵ فیۆرێنتینا گفتوگۆ بکەنەوە.
بەڵام ئێستا بارسێلۆنا رووبەڕووی کێبڕکێیەکی توند دەبێتەوە، چونکە یانەکانی لیڤەرپوول و ئاتلێتیکۆ مەدرید نیازی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەمرابت پیشانداوە، لەمەش گرنگتر، بڕیاری دەستەی کارگێڕی ڤیۆلایە، چونکە دەیەوێت زۆرترین پارەی دەستبکەوێت.