ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کروس: بڕیاری دوورخستنەوەی ناگلیسمان وەک بوومەلەرزە بوو

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کروس، یاریسازی ئەڵمانی رەخنە لە بڕیارەکەی بایرن میونشن بۆ دوورخستنەوەی جولیان ناگلسمان دەگرێت.

لەکار دوورخستنەوەی ناگلیسمان لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن بۆ هەموو لایەک بڕیارێکی لەپڕ بوو، کروس بەشداری لە پۆدکاستێکی تایبەتی براکەیدا کرد و بڕیارەکەی میونشنی بە ‘بوومەلەرزە’ وەسف کرد.

تۆنی کروس لە پۆدکاستەکەدا روونیکردەوە

هێشتا زووە بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی ناگلیسمان بدەین، هێشتا تەواوی زانیارییەکانم لەسەر بابەتەکە نییە. ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، میونشن پاڵپشتییەکی زۆری ناگلیسمانی کرد، تەنانەت رۆژێک بەر لە بڕیارەکە، هێربێرت هاینەر، سەرۆکی میونشن باسی لە پڕۆژەی درێژ مەودای میونشنی دەکرد.

مایکڵ باڵاک، ئەستێرەی پێشووی ئێف سی هۆڵیوود بەشداری لە پۆدکاستەکەدا کرد و گوتی

ئەمە بەردەوام لە میونشن روودەدات، سەرەتا ئاوێتە بوون دواتر سەرکەوتن و پاشان شکستهێنان. بەڵام بابەتەکەی ناگلیسمان سەیرە. یوپ هاینکس نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا و دواتر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەمەش بابەتێکی ناڕوونە. جولیان نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستنەهێناوە، بەڵام بە رێچکەیەکی دروستدا تێدەپەڕی، زیاتر لەمەش دەبێ متمانەت بە بڕیاری بەرپرسان هەبێت.

میونشن لە دوای دۆڕانی یارییەکەی بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن، ناگلیسمانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و تۆماس توخێل، لە شوێنی داندرا.

ناگلسیمان لە هاوینی ساڵی 2021 ئەرکی راهێنەرایەتی میونشنی گرتە ئەستۆ و توانی سەرکردایەتی ئێف سی هۆڵیوود بکات، بۆ بەدەستهێنانی دەیەمین نازناوی بۆندسلیگا لەسەریەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button