ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

کای هاڤێرتز: پەیوەندیەکی تایبەتیم لەگەڵ گوێ درێژ هەیە

Yariga App

یاریگا

کای هاڤێرتز، هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ جاری یەکەم ئاژەڵی دڵخوازی خۆی ئاشکرا و دەکات و دەڵێت پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ گوێ درێژ هەیە.

یاریزانەکەی یانە ئینگلیزیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ گاردیان بۆ جاری یەکەم باس لە ئاژەڵە دڵخوازەکەی دەکات و دەڵێت ”

زۆرجار هاوڕێکانم بە گوێ درێژ ” کەر ” بانگم دەکەن، ئەوە لەبەر شێوازی یاریکردن و بێ رێزی کردن بەرامبەر نیە، بەڵکو هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە هەستم بە پەیوەندییەکی تایبەت لەگەڵ کەرەکان کردووە، گوێ درێژ ئاژەڵێکی زۆر هێمنە، هەربۆیە کەسایەتی خۆم لەو ئاژەڵەدا دەبین، لەبەر ئەوەی منیش کەسێکی زۆر ئارامم

هاڤێرتز لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ستایشی ئەو ئاژەڵە دەکات و بە ئاژەڵێکی بێ کێشە و خزمەتکار ناوی دەبات و دەڵێت

گوێ درێژەکان بە درێژایی رۆژ و شەو ئارام و لەسەرخۆن، کار و کێشەیان نیە و تەنها سەرقاڵی بەرێکردنی کاتێکی خۆشن، بۆیە هەمیشە ئەو ئاژەڵەم خۆشویستووە و پەیوەندیەکی باشم لەگەڵیان هەیە

یاریزانی ئەڵمانیەکەی یانەی چێڵسی ئەو کاتەی تەمەنێکی کەمی هەبوو، دایک و باوکی بەهۆی خۆشەویستی کوڕەکەیان بەرامبەر گوێ درێژەکان، بوکەڵەیەکیان بۆ کڕیوە و ئەمیش زۆری خۆشویستووە، هەروەها کاتێک تەمەنی 18 ساڵ بوو و لە ریزەکانی یانەی بایەرلیڤەرکۆزن بوو، دایک و باوکی خەڵاتێکی تایبەتیان پێشکەش بە کوڕەکەیان کردووە کە پەیکەری گوێ درێژ بووە.

تۆپی پێ لە ژیانی من هەموو شتێک نیە، لە ژیانی خۆم گرنگی بە شتی دیکە دەدەم لەوانەیە 100 هێندەی تۆپی پێ بۆ من گرنگ بێت، لەوانەیە ئەم قسانەی من خەڵکانێکی زۆر بە دڵیان نەبێت، بەڵام بیرکردنەوەم ئەوەیە کە گووتم

بابەتی زیاتر

Back to top button