ئیتاڵیا
چاڵهانۆگلو لەگەڵ تورکیا تووشی پێکان هاتووە

یاریگا-هاکان چاڵهانۆگلو ناوەڕاستکاری ئینتەرمیلان شەوی رابردوو لە یاری تورکیا و کرواتیا پێککراوە.
هاکان لە خولەکی ٣٨ گۆڕانکاری پێککرا و یاریگای جێهێشت لەو یارییەی وڵاتەکەی تووشی شکست هات بە ئەنجامی ٠-٢.
هەرچەندە هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی روون نیە بەڵام فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە پێکانی گرژبوونی ماسولەکە یە لە پێی راستی دایە و رەنگە بەرامبەر فیۆرەنتینا یاری نەکات.
ناوبراو رۆڵێکی گرنگی پێدراوە لە تیمەکەی سیمۆن ئینزاگی و لەم وەرزەشدا خاوەنی سێ گۆڵ و شەش ئەسیستە.