ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

براکەی ئەمڕابات: سێ یانە هەوڵی گواستنەوەیان دا و شکستییان هێنا

یاریگا-نۆردین ئەمڕابات برای سۆفیانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب رایدەگەیەنێت سێ ئۆفەری لە گواستنەوەی زستانەدا بۆ براکەی هاتووە بەڵام هیچیان قبوڵ نەکراون.

سۆفیان ئەمڕابات وەکو یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جامی جیهانی قەتەڕ ناوی دەرکرد و دوای پاڵەوانێتییەکە چاوەڕواندەکرا لە فیۆرەنتینا بڕوات بەڵام بازاڕی گواستنەوە داخرا و لەو یانەیە مایەوە. نۆردین بۆ ڤۆیتبۆڵ پریمیەر وتی ” سەرۆکی فیۆرەنتینا رۆکۆ کۆمیسۆ وتی ئەو بۆ فرۆشتن نیە بەڵام پێم وابوو ئەم قسەیە تەنها بۆ ئەوە بوو نرخەکەی بەرزبکاتەوە. زۆر یانە ئارەزووی خۆیان نیشاندا بەڵام ئەو دەیویست ڤیۆلا تەنها بۆ یانەیەکی گەورەی جیهانی جێبهێڵێت. مانچێستەر یونایتد لە کۆتا دوو رۆژ هاتە پێش، ئەوان ویستییان بە خواستن بێت لەگەڵ مافی گواستنەوەی هەمیشەیی لە هاوین دا بەڵام فیۆرەنتینا رەتیکردەوە، بارسێلۆنا ش کێشەی دارایی هەبوو هەر بە خواستن ویستییان و فیۆرەنتینا ئەوەشی رەتکردەوە لە کاتێکدا سۆفیان زۆر حەزی دەکرد. یانەی سێهەم چێڵسی بوو”.

نۆردین ئەوەشی ئاشکراکرد، فیۆرەنتینا بە بارسای وتووە لە هاوین دا قسە دەکەینەوە ئەگەر توانیتان گرێبەستێکی هەمیشەیی پێشکەش بکەن نەک خواستن و ئەگەر کێشە یاسای و داراییەکانی ئەو یانەیە چارەسەربن، پێدەچێت هێشتا بلەوگرانا لە پێش رکابەرەکانی بێت بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button