ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پلانەكانی بارسێلۆنا بۆ گەڕاندنەوەی مێسی

Yariga App

 یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا پلانەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی و ئەفسانەی مێژووی یانەكەیان ئاشكرا كرد.

لە هاوینی ساڵی 2021 دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی بارسێلۆنا نەیتوانی گرێبەستی مێسی نوێ بكاتەوە و یاریزانەكە بە خۆڕایی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

فێرناندۆ بۆلۆ رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ پلانەكانی یانە كەتەلۆنییەكەی بۆ گەڕاندنەوەی مێسی ئاشكرا كرد.

رۆژنامەنووسەكە لە راپۆرتەكەیدا ئاشكرایكردووە، بارسێلۆنا نایەوێت هەنگاوێكی هەڵە لەگەڵ مێسی بنێت لە كاتێكدا كە لاپۆرتا لە هەوڵی گەڕانەوەی یاریزانەكەدایە بۆ یانەكەیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، پلانی مێسی مانەوەیەتی لە ئەوروپا سەرەڕای ئەوەی كە ئۆفەری بە موچەی زیاتر لە یانەكانی دەرەوەی ئەوروپا بۆ هاتووە وەك ئینتەر میامی ئەمریكی و هیلالی سعودی، هەروەها لەلایەكی دیكەوە یانە فەڕەنسیەكە دەیەوێت پارێزگاری بكات لە تواناكانی پاڵەوانی جیهان.

هەمان رۆژنامەنووس لە راپۆرتەكەیدا ئەوەشی خستووەتە روو، لە ئێستادا پلانی بارسێلۆنا ئەوەیە كە چاوەڕوان بێت و هۆكارەكەشی ئەوەیە كە ئایا مێسی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا یاخود نا یان بۆ پارە دەگەڕێتەوە، بۆیە یانەكە دەیەوێت چاوەڕوان بێت تا ئەو زانیاریانەی دەست دەكەوێت، بەتایبەت لە كاتێكدا هەموو شت بۆ ئەوە دەڕوات كە لیۆ نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس نوێ بكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لاپۆرتا دەزانێت كە هەنگاونانەكەی لە ئێستادا گرنگە بەڵام چاوەڕوانی كاتێكی گونجاو دەكات.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا هاتووە، لە ئێستادا تەنیا ئەو بڕیارە ماوە كە مێسی بیدات ، ئایا قبوڵی دەكات رۆڵێكی بچوكتری هەبێت لە سەركردایەتی كردن و ژووری خۆگۆڕینی یانەكە و موچەیەكی كەمتر بەهۆی هەڵكشانی تەمەنیەوە، هەموو شتێك لەسەر بڕیاری ئەو ماوەتەوە، یانەكە دەیەوێت لە رێگەی یاریزانێكی یانەكەی یاخود چاڤیەوە ئەو زانیاریانە بەدەست بهێنێت.

لەم وەرزەدا مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان 32 یاری کردووە، 18 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی دیکەشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button