ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا پێکانی کریستێنسێن پشت راستدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا
ئاندریاس کریستێنسێن، بەرگریکاری دانیمارکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر فینلەندا تووشی پێکان بوو و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، یانەکەی پێکانەکەی پشتراستکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمی پێکانی بەرگریکاری دانیمارکی یانەکەی لە قاچی چەپی پشتراستکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی پشكنینە سەرەتاییەکان، دەرکەوت بەرگریکارەکەیان لە قاچی چەپی تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت. سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە نەکردووە و تەنها ئاماژەی بەوە کردووە، گەڕانەوەی پەیوەستە بە چارەسەرییەکانی.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی کەتەلۆنیا بڵاویان کردووەتەوە، ئاندریاس کریستێنسێن بەرگریکاری بارسێلۆنا بۆ ماوەی 3 بۆ 4 هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و بەم شێوەیە بەشداری یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بەرامبەر ریال مەدرید ناکات.

کریستێنسێن هاوینی رابردوو بێ بەرامبەر لە ریزەکانی یانەی چێڵسی گواسترایەوە یانەی بارسێلۆنا و ئەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە، لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 25 یاریی کردووە و خاوەنی تەنها 1 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button