ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایەرن لەژێر رەخنە و سەرزەنشت دایە

یانەی بایەرن میونشن لەژێر رەخنەی میدیاکانی وڵاتەکەی دایە بەهۆی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ جولیان نەیگسلمانی راهێنەر.

بە بێ ئاگاداری خودی راهێنەرەکە و لە کاتێکدا لە گەشت دابوو، جولیان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و تۆماس توخێل لەجێگەی دەستنیشانکرا. ئەمەش لە کاتێکدا بەر لە تەنها چوار رۆژ  هێربێرت هاینەری سەرۆکی بایەرن بۆ کیکەر وتبووی “بەروونی دیارە لە کۆتا ١٨ مانگدا لەسەر دەستی جولیان یانەکە بەرەو پێشچووە، ئەو کارێکی باش دەکات و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی هەیە لەسەر دوورخستنەوەی لە دەرەوەی یانەکەوە دێن “.

لە بەیاننامەی فەرمی یانەکەشدا ئاماژە بەوە کراوە کە هاینەر لەگەڵ ئۆلیڤەر کان و حەمید سالحهەمیدیزیج ئەو بڕیارەیان داوە.

ئەوەی هاندەرانی باڤاری تووشی سەرسوڕمانکردووە ئەوەیە، راهێنەرە لاوەکە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ سەرجەم یارییەکانی بردووەتەوە و شکستی بە هەریەک لە ئینتەرمیلان، بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان هێناوە بە بێ ئەوەی هیچ کامێک لەو سێ یانەیە تەنانەت بتوانن گۆڵێکیش تۆماربکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button