ئه‌مریکا

ئەمشەو بەڕازیل رێز لە پێلێ دەنێت

ناوی پێلێ لەسەر درێسی سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەبێت بۆ یارییە دۆستانەکەی ئەمشەوییان.

کاتژمێر ١:٠٠ی شەو بە کاتی کوردستان، بەڕازیل و مەغریب لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەرووی یەکدەبنەوە، ئەمەش یەکەم یاری هەڵبژاردەکەیە پاش کۆچی دوایی پێلێی ئەفسانەی گەورەی ئەو وڵاتە.

سامبا بڕیاریداوە، بۆ رێزگرتن لە پێلێ لەو یارییەدا ناوی لەسەر سەرجەم درێسەکان هەبێت لەژێر ژمارەی یاریزانان. پشکی شێریش بۆ رۆدریگۆ دەکەوێت کە لەو یارییەدا درێسی ژمارە ١٠ دەپۆشێت و هەمان درێسی پێلێ یە.

بابەتی زیاتر

Back to top button