خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ پەیامێک بۆ متەوەع دەنێرێت

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەی پێوانەیی بەدر متەوەع، ئەستێرەی کوێتی شکاند و ئێستا بە 197 یاری زۆرترین یاری نێودەوڵەتی لە مێژوودا کردووە.

لە دوا یاری هەڵبژاردەی پۆرتوگالدا، رۆناڵدۆ ژمارەی یارییەکانی گەیاندە 197 یاری و پێش متەوەع کەوت، کە زیاتر لە 12 ساڵ بوو، ژمارە پێوانییەکەی بەناو بوو.

بەدر متەوەع لە دوای شکاندنی ریکۆردەکەی لەلایەن رۆناڵدۆ، پەیامێکی بە تویتەر بۆ رۆناڵدۆ نارد و تیایدا نووسیبووی

شەرەفمەندم بە بەشداریکردن لە 196 یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم، دڵخۆشم بەوەی ژمارە پێوانەییەکە لەلایەن ئەفسانە کریستیانۆ رۆناڵدۆی خۆشەویست لەلای هەمووان، شکێندراوە.

رۆناڵدۆ لە وەڵامی تویتەکەدا نووسیویەتی

سوپاس بۆ وشە ناسکەکانت بەدر متەوەع، شەڕەفێکی گەورەیە ببمە خاوەنی زیاترین بەشداری لەنێو یاریزانانی تۆپی پێ، هەر سەرکەوتوو بیت.

رۆناڵدۆ دەتوانێت سنووری 200 یاریش تێبپەڕێنێت، دوای ئەوەی لەلایەن رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بانگهێشتکراوە بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024.

رۆناڵدۆی تەمەن 38 ساڵ، خاوەنی ریکۆردی زۆرترین گۆڵیشە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، تاوەکو ئێستا 120 یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button