ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن دەبێت پارەیەکی خەیاڵی بە راهێنەرە دوورخراوەکەی بدات

Yariga App

یاریگا
پاش ئەوەی کارگێری یانەی بایرن میونشن ئەڵمانیا، بڕیاریدا بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە جولیان ناگیلسمان راهێنەری لاوی یانەیە لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، بەرامبەر ئەو کارە دەبێت 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش ئەو راهێنەرە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کارگێری باڤارییەکان لە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی ناڕازی بوون، هەر ئەمەش وایکرد راهێنەری یانەکەی دووربخەنەوە، هەرچەندە دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان تێچوویەکی زۆری دەوێت، ئەو یانەیە دەبێت تەواوی پارەی گرێبەستی راهێنەرەکەی کە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بکات. هەروەها سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە.

راهێنەرەکەی پێشووی باڤارییەکان مووچەی ساڵانەی نزیکەی 8 بۆ 9 ملیۆن یۆرۆ بوو، تا ئەو کاتەی یانەیەکی نوێ دەدۆزێتەوە، پێویستە لەسەر یانەکە مووچەکەشی بدات.

ناگیلسمان ساڵی 2021 لە شوێنی هانس فلیک بووە راهێنەری بایرن میونشن لەو ماوەیە توانی ناسناوێکی بۆندزلیگا و دوو ناسناوی جامی سوپەری ئەڵمانیا بەدەست بێنێت، باڤارییەکان ئەو کاتەی جولیانیان وەکو راهێنەری یانەکەی دیاری کرد، بەرامبەر گواستنەوەی 25 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بە یانەکەی پێشووی واتە لایپزیگ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button