یاریگا
هاری كەین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی ریكۆردێكی مێژووی هەڵبژاردەكەی كرد بە ناوی خۆیەوە.
شەوی رابردوو ئیتاڵیا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئینگلتەرای كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی میوان كۆتایی هات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.
گۆڵەكانی ئینگلتەرا لە لایەن دێكلان رایس لە خولەكی 13 و هاری كەین لە خولەكی 44 بە لێدانی سزا تۆمار كرا و تاكە گۆڵەكەی ئازۆریش لەلایەن ریتیگوی لە خولەكی 56 تۆمار كرا.
بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە كەین پێش وەین روونی كەوت و بوو بە گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە 54 گۆڵ لە كۆی ئەنجامدانی 81 یاری.
روونی خاوەنی 53 گۆڵە بە درێسی هەڵبژاردەی سێ شێرەكەوە لە كۆی ئەنجامدانی 120 یاری.