Loading...
ئیتاڵیا

مانچینی دوای شکستەکەیان: شایەنی بەرامبەربوون بووین

Yariga App

رۆبیرتۆ مانچینی باسی شکستەکەیان دەکات پاش دۆڕانیان بەرامبەر بە ئینگلتەرا لە یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤.

ئینگلتەرا توانی ٢-١ شکست بە ئیتاڵیا بهێنێت سەرەڕای ئەوەی لوک شاو لە خولەکی ٨٠ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

مانچینی دوای یارییەکە وتی “دەمانزانی یارییەکی ئاسان نابێت، دوو گۆڵمان بەهۆی لێدانی کۆرنەوە لێ تۆمارکرا، نیوەی یەکەم زەحمەتتر بوو ، نیوەی دووهەم بەتەواوی زاڵ بووین. شایستەی بەرامبەربوون بووین، پێمان ناخۆشە نەمان بردەوە بەڵام رێگایەکی درێژمان لەبەردەم دایە، نیوەی دووهەم بە باشی دەستمان پێکرد هەر لە سەرەتاوە  و  ئیتاڵیای جارانی بیر هێنامەوە”.

گۆڵەکانی ئیتاڵیا لەرێگەی دیکلان رایس و هاری کەین (لێدانی سزا) تۆمارکران، گۆڵەکەی ئیتاڵیاش ماتیۆ ریتیگوی تۆماری کرد.

لە دووهەم گەڕدا، ئیتاڵیا رووبەرووی ماڵتا دەبێتەوە و ئینگلتەراش بەرامبەر ئۆکرانیا یاری دەکات. هەردوو یارییەکە رۆژی یەکشەممە بەڕێوەدەچن.

Back to top button