ئه‌وروپاگرنگترین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریكۆردێكی مێژووی تۆماركرد

Yariga App

یاریگا

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕی سعودی ریكۆردێكی مێژووی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد.

لە ئێستادا هەڵبژاردەی پۆرتوگال میوانداری هەڵبژاردەی لیشنشتاین دەكات و دوای كۆتاییهاتنی گێمی یەكەمی یارییەكە پۆرتوگال بە تاكە گۆڵێكی جواو كانسێلۆ لە پێشەوەیە كە لە خولەكی 8ی یارییەكەدا تۆماریكرد.

بە بەشداریكردنی لە پێكهاتەی سەرەكیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو بە تاكە یاریزان لە مێژوودا كە زۆرترین یاری بە درێسی هەڵبژاردەكەیەوە كردبێت.

دۆن گەیشتە یاری ژمارە 197 بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە و پێش بەدر المطوع یاریزانی هەڵبژاردەی كوەیت كەوت كە 196 یاری بۆ هەڵبژاردەی كوەیت كردووە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ

لە ساڵی 2003 كریستیانۆ یەكەم یاری خۆی بە درێسی پۆرتوگالەوە كرد و لە ئێستادا گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەكەیەتی بە 118 گۆڵ.

هەروەها دۆن توانیویەتی دوو نازناو لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بباتەوە ئەوانیش یۆرۆی 2016 و نەیشن لیگی 2018-2019.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button