ئیسپانیایاریگا

بارسێلۆنا رێگەیەکی نوێ بۆ بەدەستهێنانی پارە دەگرێتە بەر

Yariga App

یاریگا –

ئاشکرایە یانەی بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوو کێشەگەلێکی زۆری دارایی دەبێت تا رووبەڕوویان ببێتەوە، سەرەکیترین کاری یانەکەش بریتی دەبێت لە کەمکردنەوەی مووچەی ئەستێرە گەورەکانی.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی Football-Espana یانە کەتەلۆنییەکە لە ئێستادا سەرقاڵی وردبینی تەواوی پێکهاتەکانی یانەکەیەتی و دەیەوێت لەم هاوینەدا مووچەی تەواوی یاریزانان و ستافی یانەکەی کەم بکاتەوە بۆ بڕی 450 ملیۆن یۆرۆ، کە بڕی کۆی مووچەی ساڵانەی یانەکە ئێستا دەگاتە 650 ملیۆن یۆرۆ.

بەمشێوەیەش یانەکە بڕی 200 ملیۆن لە مووچەی ساڵانەی یاریزانان و ستافەکانی کەمدەکاتەوە و ئەمەش بەتەواوی لەگەڵ خواستی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیادا گونجاوە.

بەڵام کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانان بەتەنیا بەس نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانیان، بۆیە بارسا پلانی داناوە ژمارەی یارییە دۆستانەکانی زیاد بکات لەپێناو کۆکردنەوەی داهاتی زیاتر.

بارسا نیازی وایە لەم هاوینە و بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێ جارێکی دیکە گەشتی وڵاتی ئەمریکا بکات، یانەکە لە وەرزی رابردوو بڕی 5 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوت لە یارییە دۆستانەکاندا، بۆیە دەیەوێت جارێکی دیکە بازاڕی ئەو وڵاتە بقۆزێتەوە بە زیادکردنی ژمارەی یارییەکانیشی قازانجێکی زیاتر بکات.

ئەم هەوڵانەی یانەکەی پێشەنگی لالیگا پاش ئەوە دێت بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاگادار کراونەتەوە، کە ناتوانن لە وەرزی نوێ یاریزانی نوێ ناونوس بکەن تا گرفتی زۆری مووچەی یاریزانانی یانەکەیان چارەسەر نەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button