یاریگا
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت لە ریزەکانی یانەکەی کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بێنێت و بیر لە هیچ بژاردەیەکی دیکەش ناکاتەوە.
خۆزێ لویس سانچێز رۆژنامەنوسی ئیسپانی، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی چوونی ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان بۆ خولی سعوودی دەڵێت “ لوکا هەرگیز بیر لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی ناکاتەوە، ئەو چاوەڕێ ئۆفەری یانەکەی دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و پاشان وەرزی داهاتوو هەر لە ریزەکانی یانەکەی بە یەکجاری واز لە یاریکردن بێنێت “.
ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆدریچ هەرگیز ئامادەنیە پەیوەندی بە خولی سعوودیەوە بکات، تەنها ئامانجی ئەوەیە لەگەڵ یانەکەی بۆ وەرزی داهاتووش بەردەوام بێت.