یاریگا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و گاریس ساوسگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان ئیتاڵیا لە یاریگای دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا میوانداری ئینگلتەرا دەكات، لە میانی یەكەم یاری پاڵاوتنەكانی گەشتن بە یۆرۆی 2024.
هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا شانبەشانی هەڵبژاردەكانی ماڵتا، ئۆكرانیا و مەقدۆنیا لە كۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەكانی یۆرۆـی 2024 دێن.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیتاڵیا:
گۆڵپارێز: دۆنارۆما
هێڵی بەرگری: بۆنۆچی، ئاچێربی ، تۆلۆی
هێڵی ناوەند: دی لۆرێنزۆ، تۆنالی، ڤێراتی، بارێلا، ئیمیرسۆن
هێڵی هێرشبردن: پۆلیتانۆ ، سكامكا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا:
گۆڵپارێز: پیكفۆرد
هێڵی بەرگری: جۆن ستۆنز ، ماگوایەر ، لوك شۆو
هێڵی ناوەند: ریس جەیمس، دێكلان رایس ، بیلینگهام ، هەندرسۆن
هێڵی هێرشبردن: فیل فۆدین ، هاری كەین ، بوكایۆ ساكا