یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەكەی لە ماوەی داهاتوودا هەڵبوەشێنێتەوە.
لە هاوینی ساڵی 2022 ئۆبامیانگ لە ریزەكانی بارسێلۆناوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە تا ساڵی 2024 گرێبەستی هەیە.
بەپێی زانیاریەكانی كەناڵی كواترۆ ـی ئیسپانی چێڵسی دەیەوێت گرێبەستی هێرشبەرەكەی هەڵبوەشێنێتەوە دوای ئەوەی یاریزانەكە لە ژووری خۆگۆڕینی یانەی بارسێلۆنا دەركەووت ، دوای بردنەوەی یانە كەتەلۆنییەكە لە ركابەرە هەمیشەییەكەی ریال مەدرید.
لە دوای كلاسیكۆ چەند وێنەیەكی ئۆبامیانگ لە ژووری خۆگۆڕینی بارسێلۆنا بڵاوبوویەوە كە دیارترینیان وێنەكەی بوو لەگەڵ فێران تۆرێس.
هێرشبەرەكەی پێشووی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لەگەڵ چێڵسی لە 12 یاری خولی ئینگلیزی بەشداری كردووە كە تەنیا چوار یاری سەرەكی بووە و گۆڵێكی كردووە.
هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش لە شەش یاریدا بەشداری كردووە و دوو گۆڵی كردووە و دوو گۆڵیشی درووست كردووە.
Aubameyang in Milan = ⚽️
Aubameyang in Salzburg = ❓#UCL pic.twitter.com/QBrNsAAQ0D— UEFA Champions League (@ChampionsLeague) October 25, 2022