ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

یانەی نەسر ڕەزامەندی وەرگرت بۆ گواستنەوەی لوکا مۆدریچ

شازادەکانی سعودیە شازادەکەی کڕواتیایان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

ماڵپەڕی “TribalFootball”ی ئینگلیزی ئاشکرایکردووە، وەزارەتی وەرزشی سعودیە گڵۆپی سەوزی بۆ بەرپرسانی یانەی نەسر هەڵکردووە بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ لۆکا مۆدریچی کرواتی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی.

پێگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ریال مەدرید تا ئێستا دەستەوارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی مۆدریچی بۆ وەرزی داهاتوو پێشکەش نەکردووە، هەربۆیە یاریزانەکە بەدوای شوێنێکی نوێیدا دەگەڕێت، دیارترینیان یانەی نەسری سعودییە، کە سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، یانە سعودییەکە دەیەوێت پرۆسەی دانوستانەکان دەستپێبکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی مۆدریچ، بەو پێیەی لە کۆتایی مانگی ئازاردا لەگەڵ بریکاری کارەکانی ئەو یاریزانە لە ڕیاز کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی وردەکارییەکانی ئەو دەستەوارەیەی بۆ ڕوونبکەنەوە، کە پێشتر ئامادەکراوە بە پاڵپشتی وەزارەتی وەرزشی سعودیە.

پێشتر یانەی نەسر دەستەوارەیەکی پێشکەش بە مۆدریچی تەمەن 37 ساڵان کردبوو، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە 30ی حوزەیرانی داهاتوو کۆتایی دێت، دەستەوارەکە بریتیبوو لە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو، بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ، و بەرزکردەوە بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ.

وە لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی پێشوودا باس لەوە کرابوو کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید توڕەیی خۆی لە لوکا دەربڕیوە، دوای ئەوەی زانیویەتی باسی ئەو دەستەوارەیە دەکات کە لە نەسرەوە پێشکەشی کراوە، هەروەها بڕیاریداوە گرێبەستی یاریزانەکە نوێ نەکاتەوە.

هەروەها شازادە عەبدولعەزیز، وەزیری وەرزشی سعودیە لە لێدوانەکانی ئەم دواییەیدا ڕایگەیاند:

پاڵپشتی دارایی سەرجەم یانەکانی شانشینی سعودیە دەکەن لە بابەتی گواستنەوەی ئەستێرە ناودارەکانی تۆپی پێ.

سەبارەت بە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی گووتی:

ناتوانم ناوی یاریزانەکان بهێنم، خودی یانەکان یاریزانەکان دیاری دەکەن، لەسەر ئێمەیە پاڵپشتیان بکەین و لە ڕێکخستنی میکانیزمی بودجەدا هاوکاریانبن.

لوکا مۆدریچ لە ساڵی 2012 لە یانەی تۆتنهامەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ، بەهای یاریزانە کرواتییەکەش لە ئێستادا نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆیە، بەپێی ماڵپەڕی “Transfermarkt”.

مۆدریچ لە ساڵی 2018 خەڵاتی باڵۆن دۆر و THE BEST ی بەدەستهێنا، هەروەها چەندین دەستکەوتی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەدەستهێناوە، دیارترینیان توانی 5 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 5 جامی جیهانی یانەکان و 4 جامی سوپەری ئەوروپا و 3 نازناوی خولی ئیسپانی بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button