یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا داوای لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا کردووە، رونکردنەوەی زیاتریان پێبدەن لەسەر کەیسی یانەی بارسێلۆنا و نێگرێرای جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا.
ماڵپەری El Confidencial بڵاویکردەوە، دوایین زانیاری لەسەر کەیسی بلاوگرانا و جێگری پێشووی سەرۆکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا ئەوەیە، لیژنەی دەستپاکی لە یوێفا داوای لە روبیالیس سەرۆکێ فێدراسیۆنی ئیسپانیا کردووە، زانیاری زیاتریان بۆ رەوانە بکەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش لەلایەن خۆیەوە لێکۆلینەوەی زیاتر لەسەر ئەم کەیسە بکەن. بۆیە دەنگۆیەک هەیە یانە کەتەلۆنیەکە وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بێ بەش بکرێت، واتە رێگەیان پێنەدرێت بەشداری پاڵەوانتیەکە بکەن.
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ئەوەی گوایە بەرپرسانی پێشووی بارسێلۆنا پارەیان داوەتە نێگرێرا بۆ ئاسانکاری کرد، لێکۆلینەوەی ورد لەسەر ئەم کەیسە بەردەوامن، بەم دواییەش چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردەوە دوای لێکۆلینەوەیەکی ورد، هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەم کەیسە دەست نەکەوتووە.