Loading...
ئینگلتەرا

یاریزانانی تۆتنهام داوای دەرکردنی کۆنتی دەکەن

Yariga App

یاریزانانی تۆتنهام هۆتسپێرز بە راشکاوانە داوای دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان کردووە پاش لێدوانە توندەکەی ئەو راهێنەرە دژی یاریزانەکانی.

رۆیشتنی کۆنتی لە هاویندا ئەگەرێکی بەهێزە، بەڵام بەگوێرەی دەیلی ستار داواکاری هەیە بەر لە تەواوبوونی پشووی نێودەوڵەتی و گەڕانەوەی یاریزانان بۆ مەشقەکانی سپێرز، کۆنتی دووربخرێتەوە.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە بینەری تیمەکەی بوو کە بردنەوەی ٣-١ بەفیڕۆ بدەن و ٣-٣ لەگەڵ ساوزهامپتن بەرامبەربن. دوای یارییەکە کۆنتی وتی “بۆ هیچ شتێکی گرنگ یاری ناکەن ئەم تیمە، نایانەوێت لەژێر فشار یاری بکەن چونکە بەمجۆرە ئاسانترە. ئەمە چیرۆکی تۆتنهامە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ و بۆیە هیچ شتێکیان نەبردووەتەوە، بەڵام بۆ؟ هەمیشە راهێنەرەکانیش لۆمە دەکرێن لێرە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆنتی لەگەڵ بەڕێوبەران و سەرۆکی یانەکەش لە پەیوەندییەکی خراپدایە.

Back to top button