Loading...
ئیتاڵیا

پێکدادان لە نێوان مۆرینهۆ و سەرۆکی لازیۆ روویداوە

Yariga App

یارییەکەی نێوان رۆما و لازیۆ گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتۆتەوە پاش تەواوبوونی یارییەکە.

لازیۆ توانی شکست بە رۆما بهێنێت و خۆی بگەیەنێتە پلەی دووهەمی ریزبەندی کاڵچیۆ لەو یارییەی سێ کارتی سوور بەرزکرایەوە.

پاش یارییە لە رێڕەوی چوونە دوورەوەی یاریزانان، بەگوێرەی دەیلی مەیل سەرۆکی لازیۆ کلاودیۆ لۆتیتۆ بە پێکەنینەوە سەیری مۆرینهۆ ی کردووە، ئەویش چەند جارێک بە توڕەییەوە وتوویەتی “سەیری چی دەکەیت نەفرەتی ؟” سەرۆکەکەش لە وەڵامدا وتوویەتی من سەرۆکی لازیۆم و تۆش میوانێکیت. ئارەزووی خۆمە دەچمە کوێی یاریگا و تۆ چی دەکەیت لێرە؟

پاشان یاریدەدەرێکی راهێنەری رۆما و دانیڵۆ کاتاڵدی یاریزانی لازیۆ لە یەکیان جیاکردوونەتەوە.

هەرچەندە یارییەکە لە یاریگای رۆما بوو بەڵام ئەو دوو یانەیە بەهاوبەشی خاوەندارێتی یاریگاکە دەکەن.

Back to top button