ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

رۆبێرتۆ: لە پاریس رێز لە مێسی ناگیرێت

یاریگا
سێرجی رۆبێرتۆ، یاریزانی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هیوا دەخوازێت جارێکی دیکە لیۆنێل مێسی بگەڕێتەوە و پەیوەندی بە یانەکەیان بکاتەوە.

یاریزانەکەی بلاوگرانا دوای یاریی کلاسیکۆ سەبارەت بە چارەنوسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی گووتی “ لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان وەکو پێویست رێز لە مێسی ناگرن، بۆیە پێویستە لیۆ ئەو یانەیە جێبێڵێت و بگەڕێتەوە بارسا، هەموومان لێرە چاوەڕێ دەکەین و بەو هیوایەین بگەڕێتەوە “.

مێسی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە. لە دوایین یاریی یانەکەشی لەلایەن هاندەرانی پاریسەوە فیکەی ناڕەزایەتی بۆ لێدراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button