یاریگا
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەیە بێ هیچ زیادەیەک لە مووچە و پاداشتەکانی، گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
ماڵپەری El Confidencial بڵاویکردەوە ناوەڕاستکارە کڕواتیەکەی شاهانەکان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، هەرچەندە یانەکەی هیچ ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش نەکردووە، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەیە بەبێ زیاد کردنی مووچەکەی و هەروەها پاداشتەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی نێوخۆیی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن، کارگێری یانەی ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی بەشێک لەو یاریزانانەی نوێ بکاتەوە کە هاوینی داهاتوو سەربەست دەبن، یەکێک لەو یاریزانانەش لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتیە.