ئیتاڵیاگرنگترین

ئیبرا: ریکۆردەکە با بۆ کۆستاکۆرتا بێت

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج باسی شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی مێژووی خولی ئیتاڵی  و مانەوەی لەدوای وازهێنان لە یاریکردن لە ئەیسی میلان دەکات.

ئیبرا شەوی رابردوو، بووە بە تەمەنترین یاریزانی مێژووی خولەکە بتوانێت گۆڵ تۆماربکات لە تەمەنی ٤١ ساڵ و ١٦٦ رۆژ لەو یارییەی لێدانێکی سزای دیکەی لەدەستدا و ١-٣ بە ئودێنزی دۆڕاند.

ریکۆردەکە پێشتر بەناوی کۆستاکۆرتای بەرگریکاری هەمان یانەوە بوو کە وەک شیکەرەوە لە یارییەکەی شەوی رابردوو ئامادە بوو. ئیبرا بۆ سکای سپۆرت وتی “کۆستاکۆرتا دەتوانێت ئەو ریکۆردە بۆ خۆی هەڵبگرێت من نامەوێت (بەپێکەنینەوە)”.

دواتر باسی ریکۆردەکە و مانەوەی کرد و وتی “شانازی بەوەوە دەکەم بەشێک بم لە مێژووی ئەم یانەیە، یانەیەکی مەزنە بە مێژووییەکی مەزنەوە و خاوەنی یاریزان گەلێک بووە کە کاری گەورەیان کردوە، ناوم بچێتە پاڵ ئەوان زۆر بەنرخە لام. زۆر هەستم بە باشی کرد لەنێو یاریگا لە کاتێکدا ١٤ مانگ بوو لە پێکهاتەی سەرەکی نەبووم. ، ئەگەر وەک ئەمڕۆ هەست بە باشی بکەم ئەوا جارێ لە یاریکردن بەردەوام دەبم”.

میلان لە کۆتا سێ یاریدا تەنها یەک خاڵی هەیە و هیواخوازن گەڕانەوەی ئیبرا، گەڕانەوەی یانەکە بێت بۆ سەرکەوتنەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button