زۆربەی یاریزانانی برایتۆن لە شەش یانە گەورەکەی پرێمەرلیگ داواکراون
یاریگا –
برایتۆن ئاستێکی سەرنجڕاکێش لە پرێمەرلیگ پێشکەش دەکات و رەنگە لە هاوینی داهاتوو رووبەڕووی حەزی یانە گەورەکانی ببێتەوە، چونکە بەشێکی زۆری یاریزانەکانی لە یانە گەورەکان داواکراون.
پێگەی کاوت ئۆف ساید بڵاویکردووەتەوە، مۆیسێس کایسیدۆ و ئالێکس ماک ئالیستەر لەسەرووی داواکراون لەلایەن گەورەکانی پرێمەرلیگەوە و رەنگە لە هاوینی داهاتوودا ناچار بە دەستبەردابوون لێیان ببێت.
لەلایەکی دیکەوە، کاۆرو میتۆما ئاستێکی بەرز لەم وەرزەدا پێشکەش دەکات، پارێزگاری کردن لە یاریزانی نێودەوڵەتی ژاپۆنی ئاسان نییە، چونکە شەش یانە گەورەکەی پرێمەرلیگ لە نزیکەوە چاودێری دەکەن.
فابریزیۆ رۆمانۆ لەبارەی گواستنەوەی میتۆما دەڵێت
میتۆما دواهەمین یاریزانی برایتۆنی ناوی بە یانەی وەک ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد ببەسترێتەوە، بەڵام برایتۆن تەواوی پێکهاتەکەی نافرۆشێت. بەردەوام دەنگۆی گواستنەوە دەبن، بەڵام برایتۆن ناتوانێ رێگری لەم هەموو یاریزانە بکات، بۆیە هەوڵی پاراستنی چەند یاریزانێک دەدات، میتۆماش یەکێکە لە ئامانجەکان.
برایتۆن سیستمێکی روونی گواستنەوەی هەیە، ڕێژەیەکی زۆری یاریزانانی بە بڕە پارەیەکی کەم دەگوازێتەوە و دواتر بە دە ئەوەندە بە یانەیەکی دیکەی دەدەن.