ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بریكاری كارەكانی محەمەد سەڵاح دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا

بریكاری كارەكانی محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وەڵامی چەند دەنگۆیەك سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەكە دەداتەوە.

سانتی ئاونا رۆژنامەنووس لە فوت مێركاتۆ هەواڵێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرش كە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا محەمەد سەڵاح ریزەكانی یانەی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە خولی ئیسپانیەوە دەكات.

بەڵام هەر زوو رامی عەباس بەڕێوەبەری كارەكانی ئەستێرە میسڕییەكە هەواڵەكەی رەتكردەوە و بە شێوازێكی گاڵتە ئامێز وەڵامی داوەتەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر رامی عەباس نووسیویەتی:

ئەم هەواڵەت لە كوێوە وەرگرتووە تەنانەت من و محەمەد سەڵاحیش گفتوكۆمان لەسەر نەكردووە، پێم بڵێ لە كوێ وەرتگرتووە؟.

گرێبەستەكەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول تا ساڵی 2025 نوێكراوەتەوە بە موچەی هەفتانەی 350 هەزار پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button