ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

کرووس و بێنزێما بۆ کلاسیکۆ ئامادەن

Yariga App

یاریگا
کەریم بێنزێما و تۆنی کرووس، هەردوو یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هیچ کێشەیەکیان نیە و بۆ یاریی کلاسیکۆی داهاتوو بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە دەبن.

ماڵپەری The Athletic بڵاویکردەوە، گۆڵکارە فەرەنسیەکەی شاهانەکان لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر لیڤەرپوول، دوای تۆمار کردنی تاکە گۆڵی یانەکەی بەهۆی ئازار یاریگای جێهێشت، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە هیچ کێشەیەکی نەبێت و بۆ کلاسیکۆ ئامادەبێت. لەلایەکی دیکەوە ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەش دوای چوونە دەرەوە لە یاریی شەوی رابردوو هەستی بە ئازار کردووە، بەڵام ئەمیشیان هیچ کێشەیەکی نابێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە داڤید ئالابا بەرگریکاری نەمسایی یانەی ریال مەدرید، تاکە یاریزانە کە بەشداری یاریی کلاسیکۆی یەک شەممەی داهاتوو ناکات.

Back to top button