یاریگا
یوشکۆ گڤاردیۆل، بەرگریکاری هەڵبژاردەی کڕواتیا و یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا ئامادەیە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، بەرگریکارە لاوە کڕواتیەکە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە مۆندیالی رابردوو، بووەتە ئامانجی چەندین یانەی ئەوروپا، لەوانەش یانەکانی ریال مەدرید و هەروەها مانچێستەر سیتی. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کارگێری ستیزن ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدات، بەڵام ئەو یاریزانە بەرێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە دەیەوێت درێسی یانە ئیسپانیەکە بپۆشێت.
بیڵد ئاماژەی بەوەشکردووە گڤاردیۆلی 21 ساڵی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام یانەکەی ئامادەیە بەرامبەر پارەیەکی باش دەستبەرداری بێت.