
یاریگا-شەوی رابردوو عوسمان دێمبێلێ لە یاری نێوان سەندەرلاند و شێفڵد یونایتد بەدیکرا لە خولی پلە یەکی ئینگلتەرا(چامپیۆنشیپ).
ئەستێرەکەی بارسا بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە و لە پشوودایە بەڵام بۆ هەمووان چاوەڕواننەکراو بوو لەو یارییەدا ئامادەبێت وەکو هاندەر.
سەبارەت بە هۆکارەکەی، ماڵپەڕی گۆڵ دەڵێت عوسمان هاوڕێیەکی نزیکی کریل لۆویس درەیفوسی خاوەنی نوێی سەندەرلاندە و لەسەر بانگهێشتی ئەو لەوێ بووە.
درەیفوس تەمەنی تەنها ٢٥ ساڵە و خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی سەندەرلاندەوە لە سەرەتای ئەم وەرزەوە. پێشتریش چەند جارێک لەگەڵ دێمبێلێ لە شوێنە گشتییەکان بەیەکەوە بینراون. ئەمە جگە لەوەی لاوە بازرگانەکە خاوەنی چەند پشکێکی یانەی مارسیلیای فەڕەنسیشە.
سەندەرلاند ١-٢ یارییەکەی بە شێفڵد دۆڕاند و لە پلەی ١٢هەمی ریزبەندی خولەکەدان.